كەناڵی (ئەلحەدەس): زیادكردنی هاوكاری ئەمریكا بۆ پێشمەرگە گرنگیدانە بە پێگەی هەرێمی كوردستان.

كەناڵی (ئەلحەدەسی عەرەبی ) لەراپۆرتێکدا رایگەیاند ، حكومەتی هەرێمی كوردستان، قۆناغی گرنگی لە چاكسازییەكانی بواری پێشمەرگە بڕیوە و، ئەمریكا بۆ ئەمساڵ 61 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە پێشمەرگە، لە كاتێكدا 5 ملیۆن دۆلاری بەراورد بە ساڵی پێشتر بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگە زیاتر كردووە.

لەراپۆرتەکە هەروەها هاتووە :” ئەمریکا هاوكارییەكانی بۆ حكومەتی عێراق كەم كردووەتە، ئەمەش ستراتیجییەكی نوێی ئەمریكایە كە پێگە و قورسایی زیاتر دەداتە هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە.

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش دەكات، هێزەكانی پێشمەرگە جێگەی متمانە و رێزی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیین، چونكە پێگەیان لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكەدا هەیە و كاریگەریی سیاسیی دەرەكییان لەسەر نییە.

Back to top button