
کورێکی ئەکبەر حاجی رۆستەم بۆ دەزگا ئەمنییەکان : بکو.ژی باوکم لەماوەی مانگێک بدۆزرێتەوە
کورێکی ئەکبەر حاجی رۆستەم لەبارەی تیرۆرکردنی باوکی پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە دەکات و دەڵێ،” ئەگەر دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی مانگێک بکو.ژیان دۆزیەوە رادەستی یاسای بکەن، ئەگەر نەیاندۆزیەوە دیارە خۆیان شتێک ئەزانن.
سەرخێل ئەکبەر حاجی رۆستەم دوای تیر.ۆرکردنی باوکی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند:” دوێنێ باوکم لە هەولێر بوو، لە هەولێر سەعات 3:09 گەڕاوەتەوە گەرمیان، چووەتە کفری، لەوێ سەعات و نیوێک ماوەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە گوند لەو بەینەیە دیار نەماوە.
وتیشی:” گومانمان لەهیچ کەسێک نییە، کێشەی کۆمەڵایەتیشمان نیە، حەقی هیچ کەسێکیش لە لامان نییە، نە تەعداممان لە کەس کردووە نە تەعداش لە کەس کە قەبوڵدەکەین.
ناوبراو هۆشداریش دەدات و دەڵێ:” رووی خۆم دەکەمە تاوانبار پێی رادەگەینم کە خوێنی ئەگبەری حاجی رۆستەم هاوشانی خوێنی یەک بە یەکی تاکی بنەماڵەکەمانە داوا لە لایەنە ئەمنییەکانی ئەم دەڤەرە دەکەم بە زووترین کات بکو.ژ و تاوانبار کە چەند کەسن دەستگیر بکرێن، ئەگەر لە ماوەی مانگ توانیان بیدۆزنەوە رادەستی یاسای بکەن، ئەگەریش نا دیارە بۆ خۆیان شتێک دەزانن، کامێرای چاودێری هەیە ئەگەر نییەت هەبێ دەدۆزرێتەوە .
هەروەها گوتیشی:” هیچ گرفتێک و، کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتیمان نیە.