مەسرور بارزانی: ریفراندۆم بڕیاری بوێریی گەلی کوردستان و سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان بوو 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی هەشتەمین ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: “یادی ساڵڕۆژی ریفراندۆم، رۆژی بڕیاری بوێریی گەلی کوردستان، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، رۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و رابەر و پێشمەرگە، سەرۆکی بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.

 

Back to top button