هەشت ساڵ بەسەر ریفراندۆمی مێژوویی سەربەخۆیی کوردستاندا تێدەپەڕێت

بەرەبەیانێکی زوو، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، 25ی ئەیلوولی 2017، گەلی کوردستان لە باشووری کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە جۆش و خرۆشەوە روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان لە ریفراندۆمێکی مێژووییدا.

ئەنجامەکانیش بە ڕێژەی 92.7% دەنگیان بە “بەڵێ” بۆ سەربەخۆیی دا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، زیاتر لە 3 ملیۆن و 305 هەزار کەس بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد، کە دەکاتە ڕێژەی 72%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو. لە ئەنجامدا، 92.73%ی بەشداربووان بە “بەڵێ” دەنگیان دا، لە بەرامبەردا تەنیا 7.27 % بە “نەخێر” دەنگیان دا.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە، هێشتا ڕیفراندۆم وەک کارتێکی بەهێزی سیاسی و بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر لە دەستی کورددا ماوەتەوە.

لە هەشتەمین ساڵیادی ئەم بۆنە مێژووییەدا، دەنگی “بەڵێ”ی گەلی کوردستان هێشتا لە گوێی مێژوودا دەزرنگێتەوە و وەک خەون و ئامانجێکی لەیادنەکراو بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە.

Back to top button