
وەزیری وزەی ئەمریکا: زیادبوونى بهرههمى نهوت و غازی كوردستان له چوارچێوهى بهرنامهى سهرۆك تڕهمپه
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا سەبارەت بە رێککەوتنی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئێمە حەز دەکەین کەرتی نەوت و غاز لە کوردستان زیاتر پەرەی پێبدرێت، چونكه بازاڕێک هەیە بۆ دەرهێنانی، ئەوەش زۆر یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی کوردستان و ههروهها بۆ ئەمریکا و هەموو جیهانیش.
گوتیشی: “ئەوکات کە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئەمریکا بوو ،توانیم چاوم پێیبکەوێت. کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمریکاییەکان لەوێن.
کریس رایت روونیشیکردەوە، “بەرنامەی سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی ئەوەیە کە وزەی زیاتر، دۆخی هەمووان باشتر دەکات و وا دەکات تێچووەکان کەم ببنەوە و رێگە بە مرۆڤەکان دەدات کاری زیاتر بکەن.