
ترەمپ : رووداوێکی دەگمەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە
ترەمپ دەڵێت:” رووداوێکی دەگمەن بەڕێوەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەڵێت:” بە ئاشکرا ئامادەکاری دەکرێت بۆ لێدانەوە لە ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، رایگەیاند: “هەلێکی راستەقینەمان لە بەردەستە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەمووان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ رووداوێکی دەگمەن کە بۆ یەکەم جارە تا ئێستا، ئێمە ئەنجامی دەدەین!”.
لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەڵێت:” بە ئاشکرا ئامادەکاری دەکرێت بۆ لێدانەوە لە ئێران.