زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ گەیشت 

بەپێی نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەغدای ئاگادار کردەوە کە داهاتی نا نەوتی ئامادەیە و، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەغدای رەوانە بکات، بۆ ئەمەش چاوەڕێی بەغدان بۆ ئاگادارکردنەوەی هەرێم کە تەمویلی مووچەی مانگی 8و 9 تەواو بووە.

بەپێی زانیارییەکانی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك :” محەمەد شیاع سوودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی 8 و بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 8 بنێردرێت و هەرێمیش 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان :” حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای مووچەی مانگی 8، بەهەمانشێوە لەپێناو دوانەکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری دیکەی داهاتی نانەوتی بە بەغدا لەسەر بنەمای دوایین رێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕال.

Back to top button