عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)،لە سنووری عەرەعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

گوتیشی:” ئەم عومرەکارە خەڵکی کەلارە، تەمەنی هەشتا و هەشت ساڵە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.

Back to top button