هەفتەی داهاتوو هەزاران فەرمانبەر زەوی وەردەگرن

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەزاران پارچە زەوی تر دابەش بکرێت .

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند،” پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر، زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و لە رۆژانی داهاتوودا نەخشە و كارە پلانسازییەكان بۆ بنەسڵاوە و دارەتوو، تەواو دەبێت كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوییە و ئومێدەوارین لە هەفتەی داهاتوو رابگەیەنرێت.

دووپاتی كردەوە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی خەڵكی كوردستانە و بەردەوام بە پڕۆژە و دەستكەوتەكانی لە هەر كوێیەك پێویست بێت، بەپێی رێنوێنییەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كار و بەخشین و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەردەوام دەبێت.

Back to top button