پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوو پرس کۆببێتەوە.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دووەم دانیشتنی وەرزی یەکەمی خولی شەشەمی یاسادانانی بەمشێوەیە دەبێت.

بڕگەی یەکەم، دەنگدانە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بڕگەی دووەم، پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

بڕگەی سێیەم، گفتوگۆی گشتیی دەکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەپێی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، وادەی کۆتایی بۆ وەرگرتنی داواکاری ئەو کەسانە کە ئارەزووی خۆپاڵاوتنیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی دێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 5ـی کانوونی دووەمی 2026، دیاریی کراوە وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی پاڵێوراوان.

Back to top button