
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، سەرکۆنەی هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکات
لە راگەیاندراوێکدا یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکەین، کە دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و ئەوەی ڕوودەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم هێرشانە هیچ پەیوەندی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە نییە، بەڵکوو تەواو پێچەوانەی بنەما و دەقە شەرعییەکانە، پێویستە هەموولایەک ببنە هۆکارێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
لە راگەیاندراوەکەی یەکێتی زانایان هەروەها باس لەوە دەکات، ئەرکی ناوەندە ئاینییە جیهانی ئیسلامی بەگشتیی و سووریایە بەتایبەتی بێ دەنگ نەبن بەرانبەر ئەم هێرشانە و هەڵویستیان وەرگرن و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دەستەبەر بکرێت.