
مەسرور بارزانی، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری ڕووداوەکەی کەرکووک ڕاسپاردووە
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی رووداوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری كەركووك بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند “وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندارەكانم راسپاردووە هاوكاری بریندارانی رووداوەكەی كەركووك بكەن”
دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکومەت:-
بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی برینداران بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/26