رۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه كرایه پشووی فه‌رمی
خواكوڕك
بە پێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ساڵانە سەری ساڵی ئێزدییەکان وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی دیاریکراوە، بەو هۆیەوە رۆژی (چوارشەممە) 19/4/2017 پشووی فەرمییە و دەنگۆی ئەوەش هه‌یه ڕۆژی (پێنجشەممە) بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە نێوان دوو پشووە بکرێت بە پشووی فەرمی.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان،له‌سه‌ر پشووه‌كه رایگه‌یاندوه “رۆژی چوارشەممە 19/4/2017 بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پشووی رەسمییە، ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئێزدیيەکان و بۆنەکانیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه” ئێزیدییه‌كان نوینه‌ری خۆیان هه‌یه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و رێزیكی تایبه‌تییان ده‌گیرێت، هه‌ر كارێكیان هه‌بێ له رێگای نوینه‌ره‌كه‌یانه‌وه جی به‌جێ ده‌كرێت.