به‌فه‌رمانی بارزانی به‌رپرسی یه‌كه‌ی 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گۆڕا

خواكوڕك

به‌فه‌رمانی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له‌ نێو پارتیدا، بڕیاردرا به‌ دانانی (نه‌جات عه‌لی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی (80) ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ نێو پارتی بڕیاردرا به‌ گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م ئۆرگان و  پێگه‌ حكومییه‌كانی پارتی له‌ حكومه‌ت، له‌ درێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كان (نه‌جات عه‌لی) به‌ فه‌رمانی بارزانی كرا به‌ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی (80)ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شوێنی (فه‌ریق شێروان), ناو براو ده‌وریكی كارایی هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌.

Back to top button