پارتی و یه‌كێتی ده‌چنه‌ كه‌ركوك و چاره‌نوسی شاره‌كه‌ یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانیش اری كه‌ركوك بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك  كۆببنه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرسی چاره‌نووسی شاره‌كه‌.

(رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاندوه‌”شاندی پارتی و یه‌كیتی به‌منزیكانه‌ سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی و به‌غداش كۆببنه‌وه‌،له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش پیكه‌وه‌ كۆده‌بینه‌وه‌.

تاڵه‌بانی زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك مه‌به‌ستیه‌تی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور جی به‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو به‌ جی به‌جێكردنی، ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێمی و پارێزگای كه‌ركوك ئه‌ركی به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانیان، بۆیه‌ هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ وه‌فده‌یكه‌ی پارتی و یه‌كێتی باسده‌كه‌ین و ته‌واووی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ روو، باس له‌ به‌شداری كه‌ركوك له‌ ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ پێكه‌وه‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ین یان به‌جیا.

 

Back to top button