دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی

خواكوڕك 

ئەمرۆ 23ی 4ی 2017 هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان لە پرمام كۆبوونەوە، لەكۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان و بەرنامەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسی كە وەك شاندی هاوبەش پێكیان هێنا بوو بۆ پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیش كراو”.

سەرچاوەیەكی بەخواكوڕكی راگەیاندووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوور بوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لەم ساڵدا دووپات كردۆتەوە، پێشی وایە پرۆسەی ریفراندۆم و پەرلەمانی كوردستان دوو بابەتی لەیەك جیاوازن، دەشلێت پرسی كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان بابەتی جیاوازن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هەردوو مەكتەبی سیاسی بەزووترین كات دەست دەكەن بە كۆبونەوەی فرەوانی لایانەكان، بۆ دروست كردنی كۆمیتەی ریفراندۆم لەكوردستاندا و هەرەوەها باس لە ئامادە كاریەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، لەو بارەیەوە كراوە”.

شایانی باسە شاندی یەكێتی لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی دا  شاندی یەكێتی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و ئەندامێتیی مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاکم قادر، رزگار عەلی و ئاسۆ مامەند بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد شاندی  پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتیی مەسرور بارزانی، رۆژ نوری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد و كۆبوونەوەكەش بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێوە چووە”.

 

 

Back to top button