وەڵامێك بۆ سوسكە كەی برایم ئەحمەد

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەڵۆ ئیبراهیم  ئەحمەد لە وتارێكیدا هێرشی كردە سەر پارتی و ناوی سەرۆكی  فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هێنا, ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد  لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك وەڵامی هەلۆ ئیبراهیم  دەداتەوە دەڵێت:”هەرچەند ئەوه باش دەزانم زۆر دروست نییه،خۆم بهێنمە ئاستی نزمی تۆی هستریا گرتووی بودەڵەو نەخۆشوەلێ هێنده بەزمانێكی ئاست نزم وبێ ماهیەت وەڵامی منت داوەتەوە،بۆیه پێم باش بوو پێت بڵێم.
تۆیەك كە تاقە دەقیقەیەك ماندوو بوون وزەحمەتت بۆ وڵات نەكێشاوە،نەك بۆت نیە باسی شنگال بكەیت،هەر جائیزیش نیە خەو بەشنگالیش ببینی!.
لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ئومێد خۆشناو نوسیویەتی:”چونكه تۆ شنگالت بەس لە نەخشە بینیوە تۆیەك قەتەرەیەك ئارقی ماندوو بوونت بۆ كوردستان،نەڕژاندووە،جگە لەئارەقی سەردانواندن وشەرمەزاری وخۆفرۆشی ئەملاو ئەو لا،ئێستا چۆن ڕووت دێت باسی ئەخلاق بكەیت،ئەخلاق لای تۆ تەنها ووشەیەكی ناو دێڕی نوسینانەو لەمانا قوڵەكانی ئەخلاق ناگەیت،ئەی ئەگەر وانیە بێزحمەت پێمان ناڵیی ئەخلاق لای تۆ بەكیلۆیە یان ڕبە؟!.
ڕاستە تۆ ناوت هەڵۆیە،بەڵام یەك سیفاتی هەڵۆت تێدانیە،هەڵۆ لەبەرزی دەژی ولەبەرزیش دەمری،تۆی سوسكە لەنزمی دەژی وبێشك لە نزمی وبەسەر كزیش دەمری.
ئومێد خۆشناو بۆ هەوڵۆ دەشنوسێت:”دەمی تۆ هی ئەوەنیه،باسی سەركردەكانی من بكات،دەمی تۆ هێندە پیسە بەس بۆ ئەوە باشە،باسی مێژووی جاشایەتی لە كوردستان بكات،هەرچەند تۆ لەو توخمانەی بەئاسانی تێناگەی،بەڵام كە باسی جاشایەتی دەكەم باش تێم دەگەی ئەندازیاری جاشایەتی لەكوردستان كێیە!؟.
لە كۆتای وەڵامەكەیدا ئومێد خۆشناو نوسیویەتی:” ئیتر هەڵۆی نزم ڕۆ هێندە سوكی چیتر كاتت پێناگرم،تەنها هێندە دەڵێم یەك ڕۆژی ژیان وخەبات وتێكۆشانی خۆتمان پێ بڵێ،جا پێش ڕاپەڕین بێت یان دوای ڕاپەڕین بێ،تۆیەك دنكە ڕۆژێكی ژیانت نییه شانازی بێت،جگه لەسەر شۆڕی و ملهوڕی ئەی ناو هەڵۆی ناوەڕۆك سوسكە….

Back to top button