حزبەکەی ڕەفسنجانی داوای کشانەوە دەکات لە سوریا
خواكوڕك
حسین کرباسجی سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە بە حزبی ڕەفسنجانی ناسراوە،داوا دەکات سوپای وڵاتەکەی لە سوریا بکشێتەوەو ڕایگەیاند لە بری بەشداری جەنگ ئێران پێویستی بە ئاشتیە.
ئەم لێدوانەی کرباسجی ڕاستەوخۆ بویە هۆی توڕەکردنی باڵی توند ئاژۆکان و لە کاردانەوەی وتەکانیدا کرباسجیدا،سەرۆکی دادگاکانی ئەسفەهان داوا دەکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت.
لە کاردانەوەیەکی تردا ڕۆژنامەی کەیهان کە گوزارشت لە بیروڕاکانی خامنەیی دەکات هێرشی توند دەکاتە سەر کرباسچی و ئەو لێدوانەیشی بە هەرزەکارانەو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ڕۆحانی لەقەڵەمداوە