یه‌كێتی: هه‌ڵوێستمان ده‌بێت دژی گۆڕان
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری له‌بری پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت” هه‌ڵوێستمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو گۆڕان مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌بێت.
(له‌تیف شیخ عومه‌ر) ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه”سه‌ردارقادر تا ئێستا به‌فه‌ری به نوسراو ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆ میدیا بووه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، ئیمه‌ش كه دانیشتین له‌گه‌ڵ گۆران دووپرسیاریان ئاڕاسته ئه‌كه‌ین، له‌باره‌ی ئاینده‌ی ئه‌و پۆسته و مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانیدا، ئه‌وكات به پێی وه‌ڵامه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت.
سەبارەت بەوەی، كە لە ئەگەری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی، هەڵوێستی یەكێتی چی دەبێت.؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگەیاندوه” ئەگەر گۆڕان هەڵوێستێكی وا بگرێتەبەر، مانای وایە ئەوان بەرنامەیەكی تریان هەیە، جیا لە بەرنامەی پێكەوە كاركردن و پێكەوە حكومڕانیكردن، ئێمەش هەڵوێستمان دەبێت.