شوان قه‌ڵادزه‌یی:هەركەسێ لەگەڵ سەربەخۆیی نەبێت مێژوو لەسەری دەنوسێت

خواكوڕك

سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت” هەركەسێ لەگەڵ سەربەخۆیی نەبێت مێژوو لەسەری دەنوسێت و ئەگەر بۆخۆمان سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی رانەگەیەنین و نەی كەینە واقع و دیفاكتۆ هیچ كەس و دەوڵەتێك پشتیوانیمان ناكات وه‌ فەڕشی سورمان بۆ راناخات.
(شوان قەڵادزەیی) سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یبسوك لەژێرناوی (كەسێ لەگەڵ سەربەخۆیی نەبێت مێژوو لەسەری دەنوسێت ) نوسیویەتی “گومانی تیا نییە ئەگەر بۆخۆمان سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی رانەگەیەنین و نەی كەینە واقع و دیفاكتۆ لەم دونیایەدا هیچ كەس و دەوڵەتێك پشتیوانیمان ناكات وفەڕشی سورمان بۆراناخات، هەرلەئێستاشەوە هەڵوێستی دراوسێكان و سوننەو شێعە و UN و ئەمریكاو ئەوروپاو عەرەب دیارە كەلەگەل یەك پارچەیی خاكی عێراقی شوم دان”
لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشداوە”بەڵام بەدڵنیایی ئەوبابەتە پێویستی بەوەهەیە لایەنەسیاسیەكان لەگەڵ یەكتریدا بەدەرون و سینەیەكی ساف و دڵێكی پاك ناكۆكیەكانیان كۆتایی پێ بهێنن و پەرلەمان بەئاراستەی پێشو كارابكەنەوەو پاشەكەوتی داسەپاوی موچە كۆتایی پێ بهێندرێت وفەرمانبەران و جەماوەر ئاشت بكرێنەوە،ئینجا سەرجەم لایە سیاسیە خاوەن مێژووە كان پڕۆتۆكۆلێك واژو بكەن بۆدیاری كردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان و دەوڵەتی كوردی”

شوان قەڵادزەیی ، ڕاشیگەیاندوە”لەهەمان كاتدا هەمولایەك بەرپرسیارێتی گرفت و ئاستەنگەكانی دوای سەربەخۆیی لە داهاتوودا هەڵ بگرن،لەدوای ئەم پێشەكیانە هەركەس و لایەنێك پشتیوانی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی نەكات مێژە بەسلبی لەسەرخۆی تۆمارئەكات چونكە سەرەڕای ئاستەنگەكان جارێكی تر دەرفەتی زێڕینی ئاوانایەتەوە پێش،بۆهەمولایەكیش گرنگە لەدوای ئەم هەمووچەوسانەوەیەی كوردان لە سەربەخۆیی وڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردیداپشكی هەبێت و مێژوی ئاڵتونی بۆخۆی تۆماربكات”

سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كۆتایی نوسینەكەیدا ئەوەشی نوسیوە”بەدڵنیایی لەدوای ئەوە وڵاتانیش ناچار ئەبن دان بەو دیفاكتۆیەدابنێن چونكە كوردستان وڵاتی سەرجەم نازو نیعمەتەكانەوهیچ دەوڵەتێك نییە وابەئاسانی دەست بەرداری بێت،چونكە بەشێوازێك لەشێوازەكان بەرژەوەندی زۆرینەیان تیایدا جێگەی ئەبێتەوە و یەكانگیریش ئەبێت لەگەل بەرژەوەندیە باڵاكانی كوردستان بەڵام بەسیاسەت و تێروانینی نوێوە نەك بەردەوام بوون لەسەرپاراستنی بەرژەوەندی كەس وئەجیندای بەرتەسكی حزبایەتی”

Back to top button