ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ئەگەر هەرێمی سلێمانی رابگەێنرێت ئەوە ئێمەش كۆماری كۆیە رادەگەێنین
خواكوڕك
ڕه‌هبه‌رى سه‌ید براهیم، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی لەبارەی داواكاری بەهەرێم كردنی سلێمانی دا دەلیـ” یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه سلێمانى وه‌كو هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆى لێبێت، چونكه به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى گوزارشت له پارچه پارچه‌بوونى كوردستان ده‌كات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى سلێمانى ڕابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش داواى كۆمارى كۆیه ده‌كه‌ن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی هەروەها دەشلێـ” خودى خۆم هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم سلێمانى ببێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ، هه‌ركاتێك هه‌رێمى سلێمانى ڕابگه‌یه‌ندرێت، بێگومان هیچ كه‌س هێنده‌ى ئێمه داكۆكى له (كۆیه) ناكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات ئه‌وكاته ئێمه‌ش كۆمار كۆیه‌مان ده‌وێت، چونكه دوو سه‌ره‌ك كۆمارى كورد خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى كۆیه‌یه و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى حزبه كوردستانییه‌كان له شارى كۆیه دامه‌زراون، گوتیشى :ئێمه پێشتر ئه‌زموونى دوو ئیداره‌ییمان بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ده‌مانه‌وێت هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان یه‌كبگرنه‌وه و هه‌موومان ده‌ستمان له‌ناو ده‌ستى یه‌كتردابێت و ئاڵاى پیرۆزى كوردستان به‌سه‌ربه‌خۆیى بشه‌كێته‌وه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا نین و ناشبین.
سه‌ید براهیم باس لە پارچە پارچە كردنی كوردستان دەكات و دەلێـ ” به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى، گوزارشت له دابڕان و پارچه پارچه‌كردنى كوردستان ده‌كات، هه‌نگاونان بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، بۆیه باشتروایه عه‌دنان عوسمان، كوردستانییانه بیربكاته‌وە.