یه‌كێتی ئه‌مڕۆ دوا بڕیاری خۆی ده‌دات

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆببێته‌وه‌ بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یی كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ بڕیار بوو بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ وا بڕیاره‌ ئه‌نوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببێته‌وه‌، بۆ تاوتوێ كدرنی چه‌ندین پرسی گرنگ له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ستپێشخه‌ری كرد و ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ئاماده‌ن (یوسف محه‌مه‌د) بۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك، پاش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت، به‌ڵام گۆڕان ره‌تی كرده‌وه‌، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ بڕیاری كۆتای و فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان رابگه‌ێنێت.

 

Back to top button