ته‌قینه‌وه‌یه‌ك باره‌گایه‌كی ناتۆی له توركیا هه‌ژاند
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22/6/2017 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی گولته‌په له پارێزگای ئیزمیر له توركیا روویدا و تا ئێستاش دیار نیه كێ هه‌ستاوه به ئنجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه.
بەپێی هەواڵێکی (CNN Turk) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كاتژمێر 8ی سه‌ر له‌به‌یانی له ناوچه‌ی گوله‌ته‌په‌ی پاریزگای ئیزمیر له توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه و به‌هۆیه‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ناتۆ كراوه‌ته ئامانج و زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، به‌ڵام هیچ ئامارێك سه‌باره‌ت به قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و تائێستاش كه‌س به‌رپرسیاره‌تی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ئه‌مه یه‌كه‌م جاره تەقینەوە لە نزیک بنکەیەکی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە رۆژئاوای تورکیا رووی دابێت.