بۆچی سەرۆکی کوردستان ناوی گۆڕانی هێنا؟

ئەو نوسینەمان بۆئەومەبەستەیە کەڕوونی بکەینەوە بۆچی جەنابی سەرۆکی کوردستان ناوی گۆڕانی هێنا، جەنابی سەرۆکی کوردستان دەبوایە زانیاری بدات بۆیە ناوی گۆڕانی هێنا، ئەگینا خودی گۆڕان وەکو حزب شایەنی ئەوەنیەو ئەو قورسایەشی نیە کە لەکۆڕو کوبونەوە نێودەوڵەتیەکاندا باسیان بکرێت

لەکۆبوونەوەی سەرۆکی کوردستان جەنابی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، کە دانیشتنەکە لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپاوە بەڕێوە چوو، تێیدا ئەندامێکی پەرلەمانی ئیسپانیا پرسیارێکی ئاڕاستەی جەنابی (سەرۆک بارزانی)کرد، کە ئەو پەرلەمانتارە خۆی یەکێکە لەوانەی دژی سەربەخۆیی کەتەلۆنیایەکانی ئیسپانیایەو یەکێکە لە شۆفێنیەکانی ئەو وڵاتە، هەر لەو سۆنگەیەشەوە دژی سەربەخۆیی کوردستان و میللەتانی ژێردەستەیە، ئەو پەرلەمانتارە ئیسپانیە بەناوبانگە بەوەی کەلەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان وهەروەها مالیکی و هەموو ئەو لایەنانەی دژی سەربەخۆیی کوردستانن لەپەیوەندی دایەو لەهەر شوێنێک کۆبونەوەیەک هەبێت، یان قسەیەک هەبێت، یاوەخود کەسانێک ببینی کە دژی ڕێبازی بارزانی و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین ئەو پێشوازیان لێدەکات.

جەنابی (سەرۆک بارزانی) ئەو زانیارییەی کە لەوەڵامەکەیدا پیشکەشی کرد، بۆئەوپەرلەمانتارە ئیسپانیەبوو کە لەکۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، پێشی ئەوەش سەرکردەکانی گۆڕان و لایەنگرەکانی کە بەچاڵاکی دژی سەربەخۆیی بەناوبانگ پەیوەندیان بەو پەرلەمانتارەوە کردبوو، ئەگەر ئەوە نەبووایە (سەرۆک بارزوانی) لە کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکاندا بەهیچ شێوەیەک ناوی هیچ حزبێک ناهێنێ، بەتایبەتی گۆڕان و ئەوانەی گۆڕان بەڕێوەدەبەن زۆر لەوە کەمترن کەناویان بهێنرێت، چونکە ئەوانە کۆمەڵێک جنێوفرۆشی کودەتاچین کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بۆدژایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان تەرخانکردووەو ئاسایش و سەقامگیری کوردستان تێکدەدەن و پەرلەمانی کوردستانیان تێکدا،  فەرهەنگی جنێوفروشتن و  متمانە بەخۆنەبوونیان لەناو کوردستان بڵاوکردەوەو ئێستاش وەکو تابوری پێنجەم دەستڕۆیی و هاوکاری بۆ حەشدی شەعبی و مالیکی و وڵاتانی دوژمنی سەربەخۆیی دەکەن وهاوکارو هاوشێوەی حەنان فەتلاوی و مالیکی و ئەوانەشن کە حەشدی شەعبی بەڕێوەدەبەن.

ڕۆژانەش پەرلەمانتارو نوێنەرەکانی ئەوانە دەبینین لە پەرلەمانی عێراق و میدیا کوردی و عەرەبیەکان  چۆن بەعێراقچێتی خۆیان هەڵدەدەن و دژبە سەربەخۆیی کوردستان قسان دەکەن و ئامۆژگاری پێشکەشی حەشدی شەعبی و مالیکی دەکەن کە چۆن بێن کوردستان بگرنەوە، هەربۆیە ئەوانە کەفەرهەنگی جنێوفرۆشی و کودەتاچێتی لەناوگۆڕاندا بەڕێوەدەبەن، شایەنی ئەوەنین کەوا باسیان بکرێت، بەڵام  جەنابی (سەرۆک بارزانی)کە ناوی گۆڕانی هێنا، ڕونکردنەوەی ڕاستیەکان و پیشکەشکردنی زانیاریی بوو بۆ پەرلەمانتارێکی هاوشێوەی گۆڕان بەڵام لە یەکێتی ئەوروپابوو کەئەو دەنگە نەشازەی بەرزکردەوە.

ئەوکەسانەی ناوگۆڕان کە بەجنێوفرۆش و کودەتاچی بەناوبانگن، کەلتوری خۆیانە وەهایە لەهەر شوێنێک کەسێک، یان دەنگێکی وەکو خۆیان هەبێت لەدژی ئازادی و سەربەخۆیی میللەتانی دیکە پەیوەندی پێوەدەکەن و لەگەڵیدا ڕێکدەکەون، هەرئەوانیش وایانکردبوو ئەو زانیارییە چەواشەییە بدەن بەو پەرلەمانتارە ئیسپانیە شۆفێنیەو ئەو پرسیارە ئاڕاستەی جەنابی سەرۆکی کوردستان بکات، لەبەرامبەردا زانیارییەکانی سەرۆکی کوردستان هەم هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارە شوفێنیە ئیسپانیەی بۆش و بەتاڵکردەوە، هەمیش هەوڵ و تەقەڵای تێکدەرانەی جنێوفرۆش و کودەتاچیەکانی ناو گۆڕانی وەک دەلێن:”تەفروتوناکرد”و هیچی بۆنەهێشتنەوە، بێجگە لەشەرمەزاری بەرامبەر بە میللەتەکەی خۆیان نەبێت.

ئەوەی کە لە ڕەفتاری ئەوانەدا بینیمان لەدەرەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل و لە میدیاکانی ناوخۆی خۆشیان، ڕێک وەک ئەوکارەیان وایە کە لەبەغدا لەناو پەرلەمان و لەهەندێ ناوچانەی کەئەوان تێیدانە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی و حکومەتی کوردستان و ڕێبازی سەربەخۆیی و جەنابی بارزانی لەهیچ بوختان و درۆ و دەلەسەو چەواشەکارییەک سڵناکەنەوە.

ئەو نوسینەمان بۆئەومەبەستەیە کەڕوونی بکەینەوە بۆچی جەنابی سەرۆکی کوردستان ناوی گۆڕانی هێنا، جەنابی سەرۆکی کوردستان دەبوایە زانیاری بدات بۆیە ناوی گۆڕانی هێنا، ئەگینا خودی گۆڕان وەکو حزب شایەنی ئەوەنیەو ئەو قورسایەشی نیە کە لەکۆڕو کوبونەوە نێودەوڵەتیەکاندا باسیان بکرێت.

Back to top button