له‌به‌رامبه‌ر كور و كچانتان ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ رفاندی ئه‌م رێگایه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ گه‌راندنه‌وه‌یان

خواكوڕك

هه‌ر پاش ساڵی 1991 و راپه‌رینی خه‌ڵكی باشوری كوردستان په‌كه‌كه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ رفاندنی كچ و كورانی خوار 18 ساڵ و رێگه‌ نه‌دان به‌دیتنه‌وه‌ی خزم و كه‌سانی كه‌سی رفێنرا، به‌ كه‌سه‌ رفێنراوه‌كه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا حاڵه‌تی جۆڕاو جۆڕ چه‌ند جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌وه‌ی كه‌ خزم و كه‌س و كاری رفێنراوه‌كانی لای په‌كه‌كه‌، له‌رێگای به‌دیل گرتنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ دیل به‌دیل ده‌كه‌ن”.

پێشتر چه‌ند جارێك له‌ سنوری ناوچه‌كانی نزیك له‌ شاخه‌كانی كوردستان، په‌كه‌كه‌ كچ و كورانی خوار 18ساڵی ده‌رفێنرێت، پاشان راده‌ستی كه‌س و كاری ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر به‌دیل گرتنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ناوچه‌ی سۆران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر روویداوه‌، كه‌ كه‌س و كاری رفێنرا، گه‌ریلایان كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ردا و داوای منداڵه‌كانیان كردۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر دا”

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌و په‌كه‌كه‌ دوو كچی كوردی كه‌ دانیشتووی گه‌ره‌كی ره‌حیم ئاوای شاری كه‌ركووكیان رفاندووه‌ و دواتر له‌ژێر فشاری کەسوکارەکەی گەڕاندوویانەتەوە، لە ڕۆژی 12/7/2017، کادیرێکی پەکەکە بە ناوی (شوکری)، هەریەک لە (لارا عوسمان و هێڤین تۆفیق)ی ڕفاندووە و بردوونیەتە قەندیل کە دوو کچی پوورزای یەکترن، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ئاشكرای كردووه‌” دوانیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ، کەسوکاری ئەو دوو کچە، ھەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگای (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان) کە پارتێکی سەر بە پەکەکەیە و دوو پاسەوانی بارەگاکەیان ڕفاندووە و گوتوویانە ھەتا ئەو دوو کچە نەھێنرێنەوە، ئەو دوو پاسەوانە ئازاد ناکەن”.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان” سەرەنجام پەکەکە ناچار بوون دوو ئافرەتەکە بھێننەوە بۆ کەرکووک بۆ لای کەسوکاریان و دوو پاسەوانەکەش ئازاد کراون، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” پێشتر برایەکی لارا عوسمان لە قەندیل چەکداری پەکەکە بووە، بەڵام بە فشاری کەسوکارەکەی، وازی لە پەکەکە ھێناوە و بۆ کەرکووک گەڕاوەتەوە.

Back to top button