ئێران فشاره‌كانی بۆ چاو سووركردنه‌وه‌ له‌یه‌كێتی گۆڕیوه‌

خواكوڕك 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 16ی 7ی 2017 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم كۆبوونه‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ فشاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كوردستان و ریفراندۆم و گیرانه‌وه‌ی ئاو له‌باشوری كوردستان كراوه‌، له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی ده‌لێـ” مێژوو و خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌قوربانی فشاره‌كانی ئێران ناكه‌ین، به‌زمانی یه‌كێتی و كوردستانی قسه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین”.

ئێران له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شێكی زۆری كارته‌كانی دژه‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌كار هێناوه‌ وه‌ك فشار له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵی چاو سوركردنه‌وه‌، هه‌ره‌شه‌كردنه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌لێت ئێران نه‌ك ناتوانێت ده‌ست بۆ هیچ شتێك ببات دژ به‌ كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵكو به‌شێكی زۆری كارته‌كانیشی سووتاوه‌، له‌ئێستادا جگه‌ له‌ چاو سور كردنه‌وه‌ هیچی له‌به‌ر ده‌ست نه‌ماوه‌، ناشتوانێت هێز دژی كوردستان بجولێنێت، بۆیه‌ ته‌نها چاو سوركردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه‌”.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی یه‌كێتی ئێران ده‌ستی به‌فشاره‌كانی كردووه‌ بۆ رێگری كردن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ رۆژی 25ی 9ی ئه‌مساڵ كه‌ بریاردراوه‌ ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ش شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بانگهێشتی وڵاتەكەی كردووە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بانگێشتی یه‌كێتی چاوسوركردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجامنه‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌لێـ” قۆناغی چاو سوركردنه‌وه‌ تێپه‌ریوه‌، كوردستان ناگه‌رێته‌وه‌، بۆ پێش هاتنی داعش و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ده‌چێت، بۆیه‌ یه‌كێتی مێژوو و خوێنی شه‌هیدانی به‌قوربانی هیچ چاو سور كردنه‌وه‌یه‌ك و فشارێك ناكات، به‌زمانی یه‌كێتی و كوردستانیانه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.

میدیاكانی ئێران دوو جۆڕ كارت له‌دژی ریفراندۆم پێشانده‌ده‌ن، ئه‌ویش جوڵاندنی حكومه‌تی عێراق دژ به‌و پرسه‌، دووه‌میش به‌كار هێنانی یه‌كێتی دژ به‌و پرسه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێـ” گه‌رانه‌وه‌ نیه‌ له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئێران باشتر ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌رم بكات، نه‌ك خۆی بخاته‌ دژایه‌تیه‌كی مێژووی بۆ كورده‌كان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئێران له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دابه‌ش بووه‌، باڵی تووندره‌وه‌ی سه‌ر به‌خامه‌نه‌ی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، بالی ریفۆرم خوازی ئێرانی، باڵی ریفۆرم خوازی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌، ئێران ده‌ست له‌كاروباری ناوه‌خۆی وڵاتان وه‌ر نه‌دات، باڵی تووندره‌وه‌ی خامه‌نه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ دایه‌، رێگا له‌ پارچه‌كردنی عێراق بگرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی بارزانی، ریفراندۆم دواناخرێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، هێز نیه‌ گه‌لی كوردستان بوه‌ستێنێت”.

Back to top button