ده‌نگوی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلیی 12ی ئاماده‌یی ره‌تده‌كرێته‌وه و خواكوڕك زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی وا بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه نیشتمانییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نرێت، به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كان بلاو ناكرێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه نیشتیمانیه‌كان راناگه‌یندرێت و ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی ، چونكه پرۆسه‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه و نه‌گه‌یشتووه به‌و كاته‌ی كه ئه‌نجامه‌كان بلاوبكرێته‌وه، سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ره‌تكرایه‌وه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
هه‌ر به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتوو له هه‌فته‌ی دابێت، پاش ته‌واو بوونی ووردبینی و به كۆتا هاتنی كۆی پرۆسه‌كه ئه‌نجامه‌كان راده‌گێندرێت و بلاو ده‌كرێته‌وه.