ئیسرائیل لە سوریا بەدوای بەرژەوەندیەکانیەتی
خواكوڕك
پەیمانگای واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا تیشکی خستۆتە سەر دوا پەرەسەندنەکان لە باشوری خۆرئاوای سوریاو ئەوە دەخاتە ڕوو کە دروست کردنی ناوچەی ئارام لەو پێگە جوگرافیە بە سودی وڵاتانی ئەردەن و ئیسرائیلە بەڵام هێشتا ئەو دوو وڵاتە چاوەڕوانی زیاتریان لە ئەمریکا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی لاوازکردنی گروپە شیعیەکانی سەربە ئێران و فراوان نەبونی قەڵەمڕەویان بەڵام ڕێگری لە بڵاوە پێکردنی هێزە ئێرانیەکان ناکات لەو ناوچانە و ئیسرائیلیش داوا دەکات بە تەواوەتی ئێرانیەکان لەو سنورە دوور بخرێنەووه.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەمریکاو ئیسرائیل بە وردی چاودێری جموجوڵەکان دەکەن و گەر هێزە ئێرانیەکان بیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل،ئەوا ئەمریکاو ئیسرائیل هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ لێدانیان.