به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵێكی هه‌ردوو كه‌ناڵی KNN-NRT به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

خواكوڕك

به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ لادانی به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی داره‌شه‌كران “هه‌واڵێكی هه‌ردوو كه‌ناڵی (KNN-NRT) به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت”دەبوایە ئەو كەناڵانه‌ پێشتر لە راستی و دروستی هەواڵەكە بكۆڵنەوە ئینجا بڵاوی بكەنەوە.

له‌باره‌ی لەكارلادان و تێوەگلانی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دارەشەكران لە گەندەڵی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و لە راگەیەنراوێكدا كه‌ (لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌” هەردوو كەناڵی (KNN-NRT) هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵی دیكه‌ هەواڵێكیان سەبارەت بە گەندەڵی و لەكارلادانی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دارەشەكران بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لە گەندەڵییەوە تێوە گلاون و بە فەرمانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەكارەكەی دورخراوەتەوە، ئەم هەواڵە لەڕاستییەوە دورەو بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دارەشەكران هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لەسەر نییەو لە ئەركەكەی بەردەوامە.
له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌” كه‌ دەبوایە ئەو كەناڵانه‌ پێشتر لە راستی و دروستی هەواڵەكە بكۆڵنەوە ئینجا بڵاوی بكەنەوە، چونكە ناڕاستگۆیی لە بڵاوكردنەوەو وەشاندندا، ئەو دەزگا میدیاییانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە بێ بەڵگە زانیاریی ناراست بڵاو دەكەنەوە.
له‌ به‌شێكی تری راگەیەنراوەكەدا” بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردۆتەوە” ئەگەر ئەو دوو كەناڵە ئاسمانییەو ئەو كەسانەش كە بە مەبەست ئەو هەواڵە بێبنەمایەیان داوەتە ئەو كەناڵانە، پۆزش نەهێننەوەو داوای لێبوردن نەكەن، لەسەر ئەو دۆسیەیە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەكەین.

Back to top button