گوته‌بێژی گۆڕان: ئه‌گه‌ر پارتی لیستی پێشمه‌رجه‌كانی ئێمه قبوڵنه‌كات، هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كی دا رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ر پارتی لیستی پێشمه‌رجه‌كانی ئێمه قبوڵ نه‌كات، هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی و ده‌لێت ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نین، ده‌بێت دوابخرێت، ده‌لێـ” ریفراندۆم ده‌بێت دوابخرێت، ئه‌مه داواكاری كۆنكرێتی گۆڕانه، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رجی ئێمه نیه، با هه‌ركه‌سه و له‌ماڵی خۆی بێت”.
شۆره‌ش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی راگەیێندراوەکەی جڤاتی نیشتمانی ده‌لێـ”ئەو راگەیێندراوەی ئێمە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی داوای پارتییە بۆ کۆبوونەوە، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتییە، ئەگەر پارتی ئەو خاڵانەی ئێمە پەسند بکات دانیشتن دەبێت، ئەگەر پەسندیشی نەکات، ئەوا هەرکەس لە ماڵی خۆی ده‌شلێـ” ئامانجی ئێمه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا” دانانی کاتی ریفراندۆم و سوربوون لەسەری ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی دواخستنی ببرێــت و ده‌شلێـ” ده‌كرێت ئه‌و خاڵانه وه‌ك مه‌رج سەیری بکرێت کە لە راگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمان هاتوون”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی گۆڕان گوتیشی” “ئێمە مەبدەئی گفتوگۆمان پەسندکردووە، ئەگەر پێشتر گفتوگۆ نەکرابێت لەبەر ئەوە بووە لایەنی بەرامبەر پێشمەرج و پاشمەرجی بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانە هەبووە به‌ڵام ئێستا ئێمه مه‌رجمان هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكرێت، مه‌گه‌ر نا هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی”.
گوته‌بێژی گۆڕان پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی و ده‌لێـ”ئەگەر پارتی خاڵەکانی ئێمە پەسند بکات، بێگومان پەیوەندی دیکە دروستدەبێت و دانیشتن دەبێت، ئەگەر بەلاشیانەوە پەسند نەبێت، ئەوا هەرکەس لە ماڵی خۆی دانیشتووە و چاوەڕێی ئەوە دەکەین رووداوەکان بەکوێ دەگەن”.