پارتی: گفتوگۆكردن له سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم مایه‌یی قبوڵ و باس نیه

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان نه‌ماوه بۆیه پێویسته په‌له بكریت له كاراكردنه‌وه‌ی.
(نەجات حەسەن) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه” پارتی نه‌رمی زۆر نواند و هیچ مه‌رجێكی نه‌ما له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه لێره به دواوه گرنگ و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رۆشن بن و بێنه پێشه‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له ئێستاشدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی داوای پارتی داوه‌ته‌وه به ئه‌رێنی بۆ كۆبونه‌وه.
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خستۆته روو” كه ئەو خاڵانەی کە گۆڕان داوای کردووە داواکاری ئێمەشە، بەڵام پرسی دواخستنی ڕیفراندۆم ئەوە خالێکە موناقەشە ناکرێت، چونکە سەرجەم حزبەکانی کوردستان بڕیاریان لەو بارەوە داوە نه‌ك ته‌نها پارتی بۆیه ئه‌وه جێگای باس و خواس نابێ له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا.