میسی نامه‌یه‌كی تازیه‌ باری ده‌نێرێت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ییه‌كان

لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى نامه‌یه‌كى تازیه‌ بارى ئاراسته‌ى قوربانیانى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شاری به‌رشلۆنه‌ ده‌كات، كه‌ 13 كه‌س كوژران و 50 كه‌سیش بریندار بوون، له‌ هێرشێكی تیرۆریستیدا.

لیۆ میسى یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لاَیه‌تى فه‌یس بوك له‌ پۆستێكدا ده‌نوسێت” ده‌مه‌وێت نامه‌یه‌كى تازیه‌ بارى ئاراسته‌ى هاورێكانم و قوربانیه‌كانى هێرشه‌كه‌ى شارى به‌رشلۆنه‌ى خۆشه‌ویست بكه‌م ره‌تى هه‌ر كارێكى توندو تیژى ده‌كه‌مه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ئاشتى بژین و دوور له‌ توند و تیژى ، لێبورده‌یى و رێز گرتن بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ ژیانه‌ له‌نێو هاولاَتیان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ له‌ هێرشێكی تیرۆریستی له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ دوێنێ ئێواره‌ تا دره‌نگانی شه‌و بووه‌ هۆی كوژرانی 13 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له‌ 50 هاووڵاتی تر.

Back to top button