پارتی و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان كۆده‌بنه‌وه‌

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی كۆدەبنەوه‌ پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ هۆی ئاڵۆزی سیاسی نێوانیان له‌یه‌كرتی دووربوون.

 

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وه‌فدێك كه‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بگاته‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و  له‌گه‌ڵ جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ كۆببنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ له‌ پێشوودا ئاڵۆزی سیاسی نێوانیان بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان لێك دووربن، له‌ ئێستاشدا بڕیاره‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت وه‌كو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” پارتی چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” كه‌ هیچ مه‌رجێكی نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو كایه‌یی سیاسی و په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا مه‌رجیش له‌ هیچ لایه‌ك قبوڵ ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ مه‌رجمان نیه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی به‌ چه‌ند رۆژێك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پێنج خاڵی راگه‌یاندوه‌ وه‌كو ته‌وه‌ری گفتوگۆی نێوان خۆیان و پارتی به‌ڵام پارتی به‌پێی سیاسه‌تی كاری خۆی له‌گه‌ڵ پێنج خاڵه‌كه‌ هاوڕا نیه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵی پێنجه‌م كه‌ داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ لای پارتی هێلی سووره‌ و مایه‌یی قبوڵ نیه‌.

 

ھەر لەبارەی كۆبوونەوەكە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندبوو”وەک عورفی باو، لە گفتوگۆی نێوان دوو لایەندا، لە سەرەتای کۆبوونەوەدا بە رێککەوتنی هەردوو لا، گفتوگۆی دانانی ئەجندای کۆبوونەوە دەکرێ، دوای رێککەوتنیش ناوەرۆکی ئەجێنداکە دیاری دەکرێ و خاڵەکانی یەک لە دوا یەک تاوتوو دەکرێن و دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆوە.”

ئاشكرای كردووە: “شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامیەتی ئازاد بەرواری، مەحمـوود محەمەد، جەعفەر ئیبراهیم، عێزەددین بەرواری، رێبوار یەڵدا”.

Back to top button