بۆمیكی چێندراو ته‌قیه‌وه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میوحوه‌ری دووزخورماتوو
بۆمبێكی چێندراو به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قیوه و دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون له میحوه‌ری دووزخورماتوو
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2017 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری میحوه‌ری دووزخورماتوو له گوندی (حلیوه و البو صباح)، دوو پێشمه‌رگه‌ی له هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن بریندار بوون و راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پێویست، كه برینه‌كانیان سوك بووه، ئه‌و دوو پێشمەرگەیه‌ش ناویان (هەژار ساڵح و بەختیار ئەحمەدە).
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره بۆمبی چیندراو داده‌نرێت له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش له‌و سنوره، به تایبه‌ت پاش شكستی گه‌وره‌ی داعش له سنوری شاری موصل و ده‌ووروبه‌ری.