به‌سه‌ردانێكی نهێنی یه‌كێتی ده‌گاته لای مالكی

خواكوڕك
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌سه‌ركردایه‌تی شاندێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی نوورى مالیكی، ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كرد.
له‌مباره‌یه‌وه نوسینگه‌ی راگه‌یاندی مالكی، راگه‌یانراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه. له‌راگه‌یانراوه‌كه باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى، دووپاتی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردووه و ڕای گه‌یاندووه :” بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه‌ى ڕووی كردووه‌ته عێراق، پێویسته جۆرێك له یه‌ك تێگه‌یشتن له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا درووست ببێت”.
له راگه‌یانراوه‌كه مالكی داوا ده‌كات، پشتیوانى له هه‌وڵه‌كانى سوپاى عێراق و پێكهاته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بكرێت له پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى موسڵ بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى داعش له ناو ببرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره وه‌فدی یه‌كێتی سه‌ردانی نووری مالكی ده‌كات، و دوور له میدیاكان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ناوه‌نده سیاسیه‌كانی عێراقی باس له دووباره خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی مالكی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ساحه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.