بارزانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”دوای ریفراندۆمی 25/9/2017 ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی درووست ده‌بێت ته‌نها بۆ كورد نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژین”.

ئه‌مرۆ 28ی 8ی 2017 له‌ په‌یامێكی نووسراودا، كه‌ ئاراسته‌ی ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی نه‌خشه‌رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان، له‌روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كرد كه‌ له‌ پایته‌ختی كوردستان به‌رێوه‌چوو، كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان خوێندوویه‌وه‌”.

له‌ په‌یامه‌ نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئاماژه‌ به‌ رۆڵی زانكۆكان له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌ چاره‌نووسسازه‌كان كراوه‌‌، هه‌روها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ “كوردستان ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ پێناو پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌دا”.

Back to top button