
ئه‌مریكا: پێویسته هه‌ر له گۆره‌پانی شه‌ڕ تیرۆریستانی داعش بكوژرێن نه‌ك بهێندرێنه سه‌ر سنوری عێراق
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش له عێراق و سوریا سه‌باره‌ت به هێنانی تیرۆریستانی داعش، به‌رێككه‌وتنێكی نێوان حبزوڵڵای لوبنانی نزیك له ئێران و داعش بۆ سه‌ر سنوری عێراق، رایده‌گه‌ێنێت”تیرۆریسته‌كانی داعش پێویسته هه‌ر له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بكوژرێن.
(برێت مەکگۆرک) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) له تویتێكدا نووسیویه‌تی” تیرۆریستانی داعش پێویسته هه‌ر له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بكوژرێن و دووپاتی کردەۆته‌وه كه نەک بەبێ ڕەزامەندیی عێراق، به پاس له سوریاوە بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق بگوازرێنەوە.
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش له عێراق و سوریا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان هاوکاریی یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی هەرگیز ئەم تیرۆریستانە بۆ ناو عێراق نەگەڕێنەوە و ڕای گەیاند” تیرۆریستان ناتوانن له چاره‌نووسی بێ هیوای خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ڕا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به توندی هاتنه وه‌ڵام و ره‌دی ئه‌وه‌یان كردوه، كه ئه‌م تیرۆریستانه نزیك به سنور بكه‌وێته‌وه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه به كارێكی گوماناوی پلان داڕێژراویان ناوبرد، هیواشیان خواست لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به وه‌ڵام بێن.



