بارزانی له‌باره‌ی دۆخی مام جه‌لال و یه‌كێتی گله‌ی له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌یه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆی كوردستان له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولڵا له‌باره‌ی مام جه‌لال چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌لێـ” گله‌یم له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌یه، ده‌لێت نه‌یانتوانیوه یه‌كێتی خۆیان بپارێزن و ناتوانن بڕیار بده‌ن”.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێـ” په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێز له‌نێوان من و مام جه‌لالدا هه‌یه، ده‌لێت گه‌وره‌ترین كێشه‌مان به ته‌ڵه‌فۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرد، ده‌لێت هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌ك هه‌بوایه، یان من تهڵهفۆنم بۆ مام جه‌لال ده‌كرد یان ئه‌و ته‌ڵه‌فۆنی بۆمن ده‌كرد به‌م شێوه‌یه من و مام جه‌لال كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌كرد ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین كێشه‌ش بوایه”.
هه‌ر له‌باره‌ی گلهیهكهی له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بارزانی ده‌لێـ”من گلەییم لە سەرکردایەتیی یەکێتی هەیە، دۆخێکیان دروست کردووە کە نە بڕیار دەدەن، نە یەکێتیی خۆیان پاراستووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر شتێکی لەسەر بێت بۆ ئەوەی دۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاک بکرێت، ئەوا ئامادەیە.
هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانی كردنی مام جه‌لال مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێـ”دوو جار چوومەتە لای مام جەلال، من حەز ناکەم بەو جۆرە بیبینم، حەزیش ناکەم ئاوا لە مام جەلال بکەن و ئەگەر بە گوێی منیان بکردایە، ئاوایان لە مام جەلال نەدەکرد،جەختیشی لەوە کردەوە کە لە داهاتوودا دەچێتە سلێمانی و نەیشاردەوە ئەگەر دۆخی مام جەلال وەک ئێستا نەبووایە، مانگی جارێک سەردانی سلێمانی دەکرد.