په‌كه‌كه رووداوه‌كانی گونده‌ی چۆمان پشت‌راست ده‌كاته‌وه، كه پیلان بووه دژی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌لات
پاش ئه‌وه‌ی دوو برا له گوندی گوندهژۆریش له‌لایان چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ده‌كوژرێن، خه‌ڵكی ئه‌و گونده، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، باره‌گاكانی ئه‌و دوو حزبه ده‌سووتێنن”.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه دوو پێشمه‌رگه‌كه‌یان راده‌ستی دادگا كرد، هێزێكی زۆری پارتی كرێكارانی كوردستان به‌په‌له هێزه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌و گونده گواسته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆسیه‌كه‌ی ئاڵۆز كردوو،له دۆسیه‌ی تاوانی كوشتنی دوو كه‌س بۆ دۆسیه‌ی پیلانێكی سیاسی و سه‌ربازی پێناسه كرد، ده‌ری خست كه ئه‌مه‌ی روویدا له‌گوندی گونده‌ژۆر پیلانێكی سه‌ربازی بووه، له‌دژی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، بوونی ئه‌و رووداوه پاش هاتنی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ گونده‌ژۆر بووه رووداوێكی پیلان بۆ دارێژراو دژی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه ئامانج لێی پشتگرتنی ئه‌و هێزانه‌یه كه دژی ئێران له خه‌بات دانه، ته‌واوی پیلانه‌كه، جیگای پرسیارن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند هاوڵاتیه‌ی گونده‌ژۆر به‌چه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه بێشك ده‌ستێكی له‌پشته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هاولاتیانه چه‌كیان پێنه‌بووه، پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی لێكردوون، بێگومان ئه‌و پێشمه‌رگانه جیگای گومانن و ده‌كرێت ده‌ستێك له‌پشتی ئه‌و پێشمه‌رگانه هه‌بن كه ته‌قیان له‌و هاوڵاتیانه كردووه”.
چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه”هێنانی هێزی گه‌ریلای په‌كه‌كه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، زیاتر گومانه‌كان له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌كات، كه رووداوه‌كه ده‌ستی ئێرانی له‌پشت بێت، چونكه په‌كه‌كه ئه‌وه‌ندی نوێنه‌ری ئێران ده‌كات له‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی حزبێكی كوردی باكوری كوردستان ناكات، بۆیه، به‌هاتنی ئه‌وان گومان له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بێت، كه ده‌ستی له‌و رووداوه‌ی چۆمان هه‌بووه”.