زاڵمای خەلیلزاد: ئه‌سته‌مه بارزانی له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشگه‌ز ببێته‌وه
زاڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق له دیمانه‌یه‌كی دا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی بارزانی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ رۆژنامەی خەبەر تورك ده‌لێـ” ئەگەر ھەولێر و بەغدا و ئەمریكا نەگەنە رێككەوتن ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بارزانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نابێتەوە”.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و كوردانی باشوور شۆرشێكی گرنگ رویداوە، كە پێشتر ئەو وڵاتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد زۆر خراپ بووە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەنجامدانی ریفراندۆم مانای راگەیاندنی راستەوخۆی سەربەخۆیی نییە و بژاردەی ھەرە باش بەردەوامی دانووستان و گەیشتنە بە لێك تێگەیشتن.
هه‌روه‌ها خه‌لیلزاد ده‌شلێـ” پێشتر پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و توركیا زۆر خراپ بوون و ھەندێك جار لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن نزیك بوون، بەڵام ئەو سەردەمە بەسەرچوو، راستە ئەمریكا و ئەنقەرە دەڵێن ریفراندۆم لەو كاتەدا باش نییە، بەڵام ھەرگیز شەڕ لە نێوانیاندا روونادات،هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌مڕۆ ریفراندۆم بكرێت، بۆ رۆژی دواتر سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یێندرێت. رێسا و میكانیزم و رێوشوێنی تایبه‌ت به‌م بواره هه‌یه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كرێت. گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراق بپارێزن. له كۆتاییدا پێویسته باشترین بژارده هەڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچێت،