ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق ئه‌نجامبدرێت.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 13/9/2017 له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له گه‌لی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه‌وه ئاهنگێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری سازبكرێت، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق، به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، (ئاوات بۆكانی) له پێش پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ر له‌و باره‌وه یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به (خواكوڕكی) راگه‌یاند” كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه گشتگیره و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه په‌یام و سه‌دای خۆمان بگه‌ێنین به جیهان كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم وسهربهخۆیین بۆ ووڵات و گه‌لی خۆمان وه‌كو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و هه‌ریمێكی تر.