بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری رێكه‌وتنی گۆڕان و لایانه‌كان نه‌بێت كه‌واته كورد نین
بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتێكدابوو، كه هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان بۆ یه‌كرێزی نێوماڵی كورد لهكۆبوونهوهدابوو، به‌پێی دواین زانیاری ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌وكاته‌ی كه گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی له‌كۆبوونه‌وه دابوونه، هه‌واڵی جوڵه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌م شێوه‌ی دوێنێ كه دژی ریفراندۆم بریاری دا كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر دانووستاندنه‌كان هه‌بووه و گۆڕان نه‌یتوانیوه ئه‌م بڕیاره له‌به‌رچاو نه‌گرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌وكاته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایانی سیاسی له‌هه‌ولێر بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌بووه، بریارێكی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو دۆخی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گۆڕی و گۆڕان نه‌یتوانیوه باسی ریفراندۆم بكات، چونكه دۆخه‌كه په‌یوه‌ندی بهناوهخۆی كوردستان نه‌ماوه‌ته‌وه، ده‌لێـ” گۆڕان ناتوانێت چیتر باسی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكات، چونكه دۆخی عێراق به‌گشتی له‌وه ده‌رچووه، باسی ناوه‌خۆی خۆمان بكه‌ینه كێشه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” به‌ڵێ بێ‌گومانی كاریگه‌ری زۆر زۆریشی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری نه‌بوبێت، بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه بێشك نه‌گۆڕان و نه پارتی و نه‌یه‌كێتی كوردنین، به‌ڵام دۆخی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕیی و به‌ئاراسته‌ی یه‌كرێزی دا برد، چونكه بابه‌تی بریاری په‌رله‌مانی عێراق زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌ی ئه‌و نیازه حهشاردراوهی عێراق نه‌بینێت، بێگومان هیچ له‌سیاسیه‌ت سه‌ر ده‌رناكات، هیچ هێزێكی كوردستانیش له‌ئێستادا ناتوانێت، میلله‌تی خۆی بخاته ژێر چه‌پوكی ئه‌و نیازه حهشاردراوهی عێراق بۆیه ده‌بێت گۆڕان و هه‌موو لایانه‌كان، به‌ره‌و یه‌كرێزی برۆن”.