سه‌عدی پیره بۆ به‌رهه‌م صاڵح: یان یه‌كێتی یان لیسته‌كه‌ت
گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی تۆماركردنی قەوارەكەی د.بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی رایده‌گه‌ێنێت” دەبێت د.به‌رهه‌م یان لیستەكەی یان یەكێتی هەڵبژێرێت.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2017، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، كەریم بەحری رێپێدراوی یاسایی (د.بەرهەم ساڵح) رایگەیاند” ناوی قەوارەكەی لە كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تۆماركردوە.
له‌م باره‌یه‌وه‌ش (سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەكێتی رایگەیاند” ئەندامێكی یەكێتی كە پێی باشە قەوارەیەكی هەبێت و بارودۆخی ئێستای هەرێمی پێ چارەسەرببێت ئاساییە، بەڵام لە دوای پەسەندكردنی قەوارەكە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، د.بەرهەم دەبێت یان سەرۆكایەتی لیستەكەی یان مانەوەی لە ناو یەكێتی هەڵبژێرێت.
گوتەبێژی یەكێتیئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كه لەدوای هەڵبژاردنەكانیش د.بەرهەم بە ویستی خۆی ئەگەر بیەوێت لەگەڵ یەكێتی هاوپەیمانی بكات، ئەوا رێگەپێدراوە، به‌ڵام له‌م ساته ده‌بێ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، یه‌كێتی یا لیسته‌كه‌ی.