داعش چووه‌ پاڵ ئه‌مریكا و توركیا و ئێران بۆ دژایه‌تی ریفرادۆم

پاش ئه‌وه‌ی ئێران و توركیا و به‌رپرسانی به‌غدا و ئه‌مریكا فشاره‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم زیاتر كرد، داعش له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رپرسانی ئێران و به‌غدا و توركیا ئه‌مریكا، هه‌ره‌شه‌ له‌كوردستان ده‌كات، له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، داعش پاش هه‌ره‌شه‌كانی( عه‌بادی و مالیكی و به‌رپرسانی سوپای پاسداران و به‌رپرسانی توركیا) هه‌ره‌شه‌ له‌ كوردستان ده‌كات له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا، كه‌سێك ده‌مامكدار وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌ دا بڵاو كراوه‌توه‌، به‌ناوی (ئه‌بو سەهیب کوردی-یە) هه‌ره‌شه‌ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌ پێدراوه‌ له‌ ویلایه‌تی كه‌ركووكه‌، به‌زمانی كوردی سۆرانی قسه‌ ده‌كات”.

ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی داعش له‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ر سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران و توركیا، له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌مه‌ر پرسی ریفراندۆم كۆبوونه‌وه‌، وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، هه‌رسێ وڵات، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن دژ به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتن له‌ پێناو پێویستی هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگ دژ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم.

هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا كه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵاتی ناوچه‌كه‌ و لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا دژ به‌ ریفراندۆم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئەبو سەهیب كوردی ده‌مامكداری داعش هه‌ره‌شه‌ی ناردنی ئۆتۆمبێله‌ بۆمرێژكراوه‌ ده‌كات بۆ ناو شاره‌كانی كوردستان”.

 

Back to top button