نەوت و غاز سەرکەوتنێکى تر
کاوێز مەلا پەروێز
وەک چۆن لە دۆزینەوە و دەرهێنان و فرۆشتنى نەوت لە هەرێمى کوردستان خەون وخەیاڵ کرا بە راستیەکى بەرجەستە، وەهاش تاج خرایە سەر سەرکەوتنەکان کاتێک نەوتى داگیرکراووى کەرکووک، لە هەرەشەکانى تەقاندنەوە و داگیرکاریی دەوڵەتى ئیسلامى پارێزراو گەرێنرایەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکەى کە خەڵکى کوردستانە.
ئەمرۆش گەواهی لەسەر سەرکەوتن و دەسکەوتێکى زۆر مەزن ئەدەین کە گرێ بەستى نیوان کوردستان وگەورە کۆمپانیایى جیهانى لە بواریى نەوت روز نەفتى وڵاتى رووسیاییە، بە راکێشانى بۆرییەک کە غازی سرووشتى کوردستان بە رێگەیى وڵاتى تورکیاوە بۆ جیهان بگوازێتەوە.
شارەزیان دەزانن غازی سرووشتى زۆر زیاتر لە نەوت بە بەها ترە، وە دەشزانن کوردستان خاوەن سامانێکى زۆریى سرووشتیە، ژیریى و ئازایەتى لەوەدا بوو کە چۆن نێچیرڤان بارزانى توانى کوردستان بخاتە سەر نەخشەى وزەیى جیهانى و ئەو سامانە سرووشتیە کە بە درێژایى مێژوویى دۆزینەوەیان و دەرهێنانیان لە ژێر خاکەکەمان بۆ چەوساندنەوەمان بە کار براوە ئەمرۆ بە شانازییەوە حکوومەتى کوردستان جگە لەوەى ستراتیژێکى روونى هەیە بۆ خۆشگوزەرانى خەڵک و پەرەپێدانى سێکتەرە جیا جیاکان ئەم سامانە سرووشتیەش دەکاتە چەکێک بۆ پارێزگاریى کردن لەو دەسکەوتانەى کە وەدەستمان خستوون، لەگەڵ ئەوەشدا پایەیەکى گرنگى دەوڵەتى کوردستان دەبێ و دوژمنە تەقلیدەکانى دوێنێ دەکاتە دۆست بۆ مانەوە و پاراستنمان، هەر بۆیە نەوت و غازیى کوردستان بەشێکن لە ئەجندەیەک کە جگە لە خۆشگوزەرانى بۆ خەڵکى کوردستان دۆستێکى تر لە پاڵ چیا سەرکەشەکانى کوردستان بۆ کوردستانیان پەیدا دەکات.
کەرکووک
١٨-٩-٢٠١٧