كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا ده‌كات به‌به‌ڵێ به‌شداری ریفراندۆم بكه‌ن
هه‌ر ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه دایه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێـ” عه‌لی باپیر فشاری زۆری بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌خه‌ڵك بكرێت، به به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆم بدرێت، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵدا هه‌ندێك ده‌لێن بێده‌نگ بین، به‌ڵام عه‌لی باپیر پێداگره له‌وه ده‌بێت داوا بكرێت به‌به‌ڵێ ده‌نگ بدرێت”.
سه‌رچاوه‌كه راشی گه‌یاند، كه عه‌لی باپیر پێداگری زۆر ده‌كات كه داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان بكرێت به‌به‌ڵێ ده‌نگ به‌ریفراندۆم بده‌ن، به‌ڵام به‌شێكی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵ بێده‌نگ بێت و داوا له‌خه‌ڵكی خۆی نه‌كات ده‌نگ بدرێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی وابریاره كاتژمێر 6 بۆ 6:15 ده‌قه له‌و باره‌یه‌وه به‌فه‌رمی رای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ریفراندۆم ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت، ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێز هه‌یه كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا بكات كه خه‌ڵك به‌به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆم بدات”.