ههواڵێكی خۆش بۆ شوفێران
خواكوڕك
وەزارەتی ناوخۆ داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و ژیانی هاونیشتمانیان سزای سەرپێچی كامێراكانی هاتووچۆ بكرێتە قیستی مانگانە.
كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەی هەولێری راگەیاندووه، “ئەو كێشەیە تەنیا بەو میكانیزمە دەتوانرێت چارەسەر بكرێت و هاووڵاتیان سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بەشێوەی قیستی مانگانە بدەن”.
كۆبوونەوەی رۆژی پێنجەشممەی رابردوو 25-8-2016 ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لهسهر ئهم بڕیاره دهركردووه وله ئێستا دا گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی و ئەم بڕیارە بەپێی رێنمایییەكی نوێ پەیڕەودەكرێت و بەپێی زۆری سەرپێچییەكە دەبێت، واتا ئایا ئەو سەرپێچییەی هەیە چەندە و چۆن دەخەمڵێندرێت، دابەشی سەر مانگانەكەی دەكرێت و لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ بارودۆخ و ژیانی شوفێران رەچاودەكات.