ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا

خەڵكی ھەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا لە رێگەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆييان ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌مرۆ ئه‌م پرسه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/10/2017 سەرەڕای ناڕەزاییەکانی حکومەتی ئیسپانیا و رێگرییەکان، کەتەلۆنیەکان سورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەمڕۆ ملیۆنان دەنگدەری که‌تەلۆنی روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن بە مانەوە لەگەڵ ئیسپانیا یان جیابوونەوە و سەربەخۆیی.

بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا 2 ھەزار و 315 بنكەی دەنگدان ئامادەكراوە، حکومەتی ئیسپانیا بە ھەزاران پۆلیسی رەوانەی کاتەلۆنیا کردووە و دەیانەوێت سندووقه‌كانی دەنگدان لە بنکەکان کۆبکەنەوە و رێگری لە بەرێوەچوونی پرۆسەکە بکەن، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا بە ھەزاران چالاکی مەدەنی کەتەلۆنیا چوونەتە قوتابخانە و بنکەکانی دەنگدان شەوی رابردوو لەوێ مانەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە ھێزەکانی پۆلیس بکەن.

ھەرچەندە ئیسپانیا ناڕازییە لە جیابوونەوەی كەتەلۆنیا، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵات بەڵێنی ئەوەیانداوە ئەگەر دەنگی بەڵێ سەربکەوێت بۆ رۆژی دواتر سەربەخۆیی رادەگەیەنن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” پێنج رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك زۆر به‌رزبوو و هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌ڵێ 92.7 خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.

Back to top button