بزانه بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆم چی گوتووه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكی دا له‌گه‌ل باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق رایگه‌یاند”هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نەناوە و ئامادەی گفتوگۆیە بە بێ مەرج و بە ئەجیندایەكی كراوە لەگەڵ بەغدا”.
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ڕۆژی سێشەممە 10ـی 10ـی 2017 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد و لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و كاردانەوەكانی دوای ڕیفراندۆم بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە سەقامگیری و سەلامەتیی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخە. داوایشی كرد كە هەولێر و بەغدا بە ئاراستەی گرژی و ئاڵۆزكردن هەنگاو نەنێن و ئامادەیی ئەڵمانیاشی نیشاندا بۆ یارمەتیدانی هەردوولا بۆ ئەوەی بكەونە گفتوگۆ لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێگەگرتن لە گرژی، چونكە گرژی و ئاڵۆزی بە زیانی هەردوولا دەبێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه”لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیا كرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان لە پڕۆسەیەكی ئاشتیانەدا دەنگی داوە و ڕیفراندۆم دەرخەری ئیرادەی گەلی كوردستانە. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نەناوە و ئامادەی گفتوگۆیە بە بێ مەرج و بە ئەجیندایەكی كراوە لەگەڵ بەغدا.