هه‌وڵی كوشتنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم شكه‌ستی هێنا
دوای ئه‌وه‌ی حشدی شه‌عبی سه‌ر به‌ئێران و سوپای عێراق به‌هاوبه‌شی كاتژمێر 2:30 خوڵه‌ك ده‌ستیان كرد به هێرش كردنه سه‌ر كه‌ركووك، هەوڵی کوشتنی نەجمەدین کەریم دراوە، بەڵام پووچەڵکراوەتەوە.
بەشێک لەو پێشمەرگانە بە رووداویان راگەیاند: “بە فەرمانی بەرپرسەکانیان کشاونەتەوە و بەرپرسەکانیان کەرکووکیان فرۆشتووە و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهوور تاڵەبانی و ئاراسی شێخ جەنگی فەرمانی کشانەوەیان پێکراوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی “شەوی رابردوو لە نێوخۆی کەرکووک پلانێک بۆ رفاندن و کوشتنی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک هەبووە، بەڵام پووچەڵکراوەتەوە و ئێستا لە شوێنێکی ئەمینە”.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر بە هێرشکردن بۆ کەرکووک نەوەستا، بەڵکو کەسێکی عەرەبی بەناوی راکان سەعید عەلی جبووری لە شوێنی نەجمەدین کەریم بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت راسپاردووە. راکان جێگری پارێزگاری کەرکووکە.